قەدەغەی راوەماسییە

سێ راوچی ماسی دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

سەراباری ئەوەی وەرزی قەدەغەکردنی راوەماسییە، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوو سێ راوچی ماسی دەستگیر کران.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان لە گوندی قەڵبەزە توانیویانە سێ هاووڵاتى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى راوکردنى ماسى بوون، هاوکات توانراوە دەست بەسەر دوو تۆڕ و نۆ ماسى قەبارە جیاوازدا بگیرێت.

هەڤاڵ محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، لە رۆژی 5.3.2024 کە قەدەغە راگەیەندراوە لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە توانراوە، پێنج سەرپێچیکار دەستگیر بکەن.

وتیشی، جگە لە سەرپێچیکارەکان توانراوە دەست بەسەر 50 تۆڕ و 19 کیلۆ ماسیدا بگرن.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

له‌ دووه‌م رۆژى قه‌ده‌غه‌ى راوەماسیدا دوو هاوڵاتى د...

له‌ دووه‌م رۆژى قه‌ده‌غه‌ى راوەماسیدا دوو هاوڵاتى ده‌ستگیركران