دیمه‌نی یه‌كێك له كه‌پره‌كان... وێنه: شاره‌وانى سرێشمه
كورسی گه‌شتیاریش دروست ده‌كه‌ن
شارەوانی سرێشمە به كامێراى چاودێری پارێزگارى له كه‌پره گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى سرێشمه‌ى سه‌ر به خه‌لیفان ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده دڵنیاین له پارێزراوى ئه‌و كه‌پرانه‌ى بۆ رێبوار و گه‌شتیارانى سنووره‌كه دروستیان كردووه، به‌ڵام له رێگه‌ى كامێراى چاودێریشه‌وه پارێزگاریان لێ ده‌كه‌ن.
به‌م دواییانه دوو كه‌پری گه‌وره بۆ پشوودانى رێبواران و گه‌شتیاران له‌سنوورى ناحیه‌ى سرێشمه دروستكراون، یه‌كه‌میان كه‌تووه‌ته نزیك سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى و دووه‌میشیان له‌سەر رێگای خەلیفان – سرێشمەیە لە نزیک گۆڕستانی زارگەلی.
سۆران شێرزاد، سه‌رۆكى شاره‌وانى سرێشمه به 964ـى وت، دروستكردنى كه‌پره‌كان بۆ سوودى هاوڵاتیان و گه‌شتیارانه و ده‌یانه‌وێت له‌رێگاى كامێراكانیشه‌وه زیاتر پارێزگاری‌یان لێبكه‌ن.
وتیشی “له‌هه‌موو وه‌رزه‌كان هاوڵاتیان سوود له‌و كه‌پرانه وه‌رده‌گرن بۆ پشوودان، بۆیه به‌پێویستمكان زانى بۆیان دروست بكه‌ین”.
له پلانی شاره‌وانى نیه چیدیكه ئه‌و جۆره كه‌پرانه دروست بكات، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، له‌سه‌ر داواكارى گه‌نجانى سنووره‌كه‌یان چه‌ند كورسییه‌كى گه‌شتیاری له سرێشمه دروست ده‌كه‌ن بۆ پشوودانیان.