چه‌ند دیمه‌نێكی جیاوازى ماره تۆماركراوه‌كه ... وێنه‌كان :هێمن پێنجوێنی و ئازاد شەمسی
بێژه‌هر و ژینگه‌دۆسته
له هه‌رێمی كوردستان و عێراق (مار)ێکی نوێ تۆماركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار مارێكی نوێ له هه‌رێمى كوردستان و عێراق له رووى زانستییه‌وه تۆماركرا، سروشتى ماره‌كه وایه كه نه ژه‌هرى هه‌یه و نه مه‌ترسیشه بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤ.
ماره‌كه به (مار)ی جرجخۆرەی ئورارتی، ناسراوه، ناوه زانستییه‌كه‌ی Elaphe urartica.
سۆران ئه‌حمه‌د، توێژه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ى ئه‌م ماره به 964ـى وت، مارەکە لە پێنجوێن لە گوندی لارەدەر نزیک ناوچە سنوریەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، تۆمارکراوە.
وتیشی “ئه‌م مارە، لە ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار له چه‌ند وڵاتێك بۆ زانست تۆمارکراوە، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌كه‌مجارییه‌تى”.
باس له‌وه ده‌كات، بوونی ئەم مارە لە کوردستان و عێراقدا پێشبینیکراو بووە بەڵام پشتڕاست نەکراوەتەوە،بۆیه تۆمارکردنی گرنگە و دەوڵەمەندی سروشتی ناوچەکە لە رووی هەمەجۆری زیندەوەرییەوە دەردەخات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه گۆڤارى Herpetozoa ـى وڵاتى نه‌مسا له توێژینەوەکە بڵاوکراوەتەوە، درێژی لەشی ئه‌م ماره کەمترە لە 120 سانتیمه‌تر . مارێکی باریکە بەڵام پتەوە. چاوەکانی کەمێک گەورەن و گلێنەکانی خڕن، سەری ئاسان جیادەکرێتەوە و لووتی کەمێک هەڵئاوساوە، رەنگی بنچینەیی لەشی زەردە و لاتەنیشتەکانی هێڵی تۆخی تێکەڵی هەیە و پەڵەی تۆخی ناڕێک لەبەشی سەرەوەی لەشی هەیە.
مارێکه زیاتر به رۆژ ده‌گەڕێت، لە وشکانیدا دەژی و دەتوانێت سەرکەوێت بەسەر دارەکاندا. خۆراکی سەرەکی پێکدێت لە شیردەرە بچووکەکانى وه‌ك مشک و جرجەکان، باڵندەکان و هێلکەکانیان، و مارمێلکەکان.
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، مەترسیە سەرەکیەکانی سەر ئەم جۆرە ماره، بریتین لە لەدەستدانی نیشینگە ژینگەییەکانیان کە دارستانەکانن بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و بڕینەوەیان، هەروەها زۆری بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکان بۆ کشتوکاڵکردن لە ناوچەکەدا و کوشتنیان لەلایەن مرۆڤەوە چونکە وادەزانن ژەهری کوشندەی هەیە.
سۆران ئه‌حمه‌د ئامۆژگارى هاوڵاتیان ده‌كات، چونكه ئه‌م ماره بێژەهرە، مەترسی بۆ مرۆڤ نیە و بەدەگمەن گاز دەگرێت. بۆیە هیوادارین هەرکەس ئەم جۆرەی بینی نەیکوژێت چونکە بێزیانە و سودی بۆ ژینگە هەیە.