لە سلێمانی

دوو لە مامۆستایانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ هێشتا ئازاد نەکراون

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی زۆری ئەو مامۆستایانەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کرابون ئازاد کران، بەڵام دوو لەو مامۆستایانە تا ئێستا ئازاد نەکراون.

لەسەر ئەم بابەتە 964 قسەی لەگەڵ خانەوادەی مامۆستا شنە عەلی کرد وتیان، بەفەرمانی دادوەر مامۆستا شنە عەلی راگیراوە و لەوە ناچێت ئەمڕۆ ئازاد بکرێت.

بەپێی سۆراغی 964 لەگەڵ مامۆستا شنە عەلی هێشتا مامۆستا عادل حەسەن ئازادنەکراوە، خانەوادەیان لەبەردەم ئاسایشی ناوشاری سلێمانین.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی بەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان گردبوونەوە و داوای دابەشکردنی موچەیان کرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی بارگرژی لەنێوان مامۆستایانی ناڕازی و هێزە ئەمنییەکان 11 مامۆستا دەستگیرکران.

لە سلێمانی 11 کەس دەستگیر کران

لە سلێمانی 11 کەس دەستگیر کران