بەهۆی بێموچەیی

کارمەندانی سەندیکای تەندروستیی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانى کارمەندانی سەندیکاى تەندروستی بایکۆتى سەرتاسەرییان راگەیاند و دەڵێن جگە لە کارمەندانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن، هیچ کارمەندێکی دیکەیان ناچنەوە دەوام.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024، هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی بێموچەییەوە کارەکانیان لە کەرتی حکومی رادەگرن و تەنیا لە شوێنە هەستیارەکان دەوام دەکەن.

هاوژین عوسمان ئاماژەی بە لێدوانێکی وەزیری دارایی دا و وتی، “بەگوێرەی لێدوانەکانی وەزیری دارایی، هیچ تروسکاییەک نابینین بۆ دابەشکردنی موچە و وادەی دابەشکردنەکەی دیار نییە”.

وتیشی، “باری دارایی کارمەندان زۆر قورس بووە و وای لێهاتووە بە ئەستەم دەتوانرێت خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بکرێت”.

بەشێکی فەرمانگەکانی چەمچەماڵ و سەنگاو بایکۆتیان کردوو...

بەشێکی فەرمانگەکانی چەمچەماڵ و سەنگاو بایکۆتیان کردووە