لە خولێکی 15 رۆژەدا

ئاستی کارمەندانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەرز دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

خولێکی 15 رۆژە بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دیژی ئافرەتان و خێزان کراوەتەوە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، خولەکە بۆ دووبارە ئەپدەیتکردنەوەی کارمەندانە.

لە خولەکەدا کارمەندان فێری مەسلەكی‌ و رێزگرتنی دیسپلینی سەربازی و خولی مەشق‌ و راهێنانی وەرزی دەکرێن.

“خولەکە ئاستی هۆشیاری و بەرپرسیارێتیی کارمەندان بەرزدەکاتەوە و دوایین زانیارییەکانیان سەبارەت بە دیسپلینە سەربازییەکان و پابەندییەکان پێدەوترێتەوە”، ئەوە قسەی فێنک محەمە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانە بۆ 964.

وتیشی، “کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەگرێتەوە و دەبێت بەشدار بن”.

خولەکە ئێستا لە شەشەم رۆژیدایە و نۆ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەشڵێت، “خولەکە لەژێر سەرپەرشتی و بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ساڵانە لە وەرزەکانی بەهار و پاییز بەڕێوەدەچێت”.

وەزارەتی ناوخۆ چی بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان کردووە

وەزارەتی ناوخۆ چی بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان کردووە