سێ داواکاریان هەیە
مامۆستایانى زانکۆى راپەڕین گردبوونەوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
هاوشێوەى سلێمانى و گەرمیان، مامۆستایانى زانکۆى راپەرین لە بەردەمى کەمپى زانکۆکەیان گردبوونەوە و داواى دابەشکردنى موچە و رەتکردنەوەى “هەژمارى من” دەکەن.
رەسوڵ مستەفا، مامۆستای زانکۆی راپەڕین قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “خۆپیشاندانەکەمان سێ داواکارى و ئامانج لەخۆدەگرێت، کە یەکەمیان کۆتایى هێنانە بە زوڵم و دابەشکردنى موچەیە، دووەمیان پشتگیریکردنى خوێندکارانى زانکۆکەمانە کە دەستپێشخەر بوون لە راگرتنى دەوام بەهۆى ئەوەى پێچەوانەى زانکۆکانى دیکە، لە زانکۆى راپەرین هیچ دەرماڵەیەک دابەش ناکرێت”.
لە بارەى پڕۆژەى “هەژمارى من”، کە داواکارى سێیەمى مامۆستایانى خۆپیشاندەرە، رەسوڵ مستەفا باسى لەوەکرد، بە هەموو شێوەیەک ئەو پڕۆژەیە رەتدەکەیەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ و دوێنێ لە بەشێکى زۆر لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان بایکۆتیان راگەیاند و داواى پێدانى موچەکانیان دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح