ژمارەیەک مامۆستا ده‌ستگیر كران
رێگری له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له سنووری سلێمانی و راپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌روه‌ها شاری كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مامۆستایانی ناڕازی به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه گردبوونه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێده‌كه‌ن و هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌ده‌ن، سێ مامۆستاش له گه‌رمیان ده‌ستگیر كران.
تۆڕی په‌یامنێرانی 964 له سلێمانی، گه‌رمیان و راپه‌ڕین زانیاریی ئه‌وه‌یان گه‌یاند، مامۆستایانی ناڕازی ئه‌مڕۆ به‌یانی له سلێمانی گردبوونه‌ته‌وه و به‌نیازن خۆپێشاندانه‌كانیان ببه‌نه ده‌باشان.
هاوكات ئێستا مامۆستایانی ناڕازی له شه‌قامی 60 مەترین لە بەردەم پارکی مەلیک مەحمود، رێگەکەیان بە ئاراستە گوندی ئەڵمانی بەرەو نەخۆشخانەی شار گرتووە، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڵاوه‌یان پێبكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به 964ی وت، له گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی سلێمانی چەند مامۆستایەک له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران.
له رانیه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینیش ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی ناڕازی گردبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وره‌یان داون و ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان بهێنن.
هه‌روه‌ها له كه‌لار، مامۆستایه‌كی ناڕازی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به 964ی وت، سێ له هاوڕێیه‌كانیان ئه‌م به‌یانییه له ماڵه‌كانیان ده‌ستگیر كراون، كه به نیازبوون بچنه سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له خۆپێشاندانی مامۆستایان.
خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیانه.
له شاری كه‌ركوكیش، مامۆستایانی خوێندنی كوردی ئه‌م به‌یانییه هاتنه سه‌ر شه‌قام و به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
ئێستا كه كۆتایی مانگی 3ی 2024ـه، ته‌نیا یه‌ك موچه له 2024 له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها سێ موچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی 2024 دابه‌ش نه‌كراوه.