دژی سورێژە

کوتانى منداڵان دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

لە سێشەممەوە بۆ ماوەى 10 رۆژ، هەڵمەتى سەرتاسەرى کوتانى منداڵان دژى سورێژە دەستپێدەکات.

تەها محەمەد، وتەبێژى تەندروستیى راپەڕین بە 964ـى وت، “لە 16.4.2024ـەوە، هەڵمەتى سەرتاسەرى کوتانى منداڵان دژى نەخۆشى سورێژە دەستپێدەکات و هەموو کوردستان دەگرێتەوە کە وەزارەتى تەندروستى سەرپەرشتى دەکات”.

هەڵمەتەکە فێرخوازانی باخچەی ساوایان و خوێندکارانی پۆلی یەکی سەرەتایی تا پۆلی شەشی سەرەتایی  دەگرێتەوە، واتا ئەو منداڵانەى تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 12 ساڵییە.

لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین 12 تیم سەردانى ناوەندەکانى خوێندن دەکەن و منداڵان دەکوتن، بە وتەى تەها محەمەد، ئەو منداڵانەشى لە ماوەى ئەم 10 رۆژەدا بێبەشدەبن لە کوتان، پێویستە لەسەر دایکان بیانبەن بۆ نزیکترین مەڵبەندى تەندروستى.

هەفتەی داهاتوو هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە قوتا...

هەفتەی داهاتوو هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە قوتابخانەکان دەستپێدەکات