ئاگاتان لێیە؟

عێراق چەکی مامناوەند دروست ده‌كات و پلانی گه‌وره‌تریشی هه‌یه‌

964+ به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی له‌ عێراق رایگەیاند کە کارگە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی مامناوەند (قازیفه‌ RBJ، دۆشکە، بی كه‌ی سی ) ده‌كه‌نه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، لە ماوەی داهاتوودا بە بودجەی کەرتی تایبەت و به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی وەبەرهێنەرانی ده‌ره‌وه‌ چه‌ك دروست ده‌كه‌ن.
مستەفا حەسەن به‌رپرسی دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی له‌ عێراق به‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تی عێراقی راگه‌یاندووه‌، ئێستا عێراق كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ئامێری سووك و زریپۆشی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بڕیارە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ژمارەیەک کارگە بکرێنەوە و لە داهاتوودا دەتوانن چەکی مامناوەند بەرهەم بهێنن.
“ئەم پڕۆژانە بە شێوەیەکی ناوەند لە بودجەوە پارەیان بۆ دابین ناکرێ، بەڵکو لە رێگەی وەبەرهێنەرانەوە دابین دەکرێن، کە ئەمەش بەرنامەیەکی حکومەتە بۆ بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە بەرهەمهێنانی چەکدا”، مسته‌فا حه‌سه‌ن وای وتووه‌.

باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، پڕۆسەی هەڵبژاردنی وەبەرهێنەرانی عێراقی هەندێک تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت، هاوکات چەک و ئامێرەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆدا تاقیکردنەوەی کوالێتی و مانەوەیان بۆ دەکرێت، جگە لە ئاسایشی نیشتمانی.

ئێستا کارگەکانی چه‌ك له‌ عێراق فیشه‌كی ده‌مانچه‌ی 9 ملم و کڵاشینکۆڤ و تفەنگی M4 ی ئەمریکی بەرهەم دەهێنن، ئەمە جگە لە کارگەکانی بۆمبی هاوەن بە هەموو جۆرەکانیەوە.

عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلای...

عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دەکات