تەم دروستبووە

هاتوچۆی شارباژێڕ: بە وریاییەوە شۆفێری بکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ، داوا دەکات شۆفێران بە وریاییەوە هاتوچۆی ناوچەکانی سنوری شارباژێڕ بکەن، بە قسەی ئەوان بارانێکی بەلێزمە دەبارێت و تەم دروستبووە.

ئەمشەو 24/25.3.2024 هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ، لە ئاگاداری نامەیەکدا ئەو داواکارییەی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان و خۆپاراستن لە زیانی گیانی و ماددی، داوا لە شۆفێران دەکەین بە وریایەوە شۆفێری بکەن.

هاتوچۆی ئەو قەزایە دەڵێت، لەبەر ئەوەی بارانێکی زۆر دەبارێت تەمێکی چڕ دروست بووە تا بەدوربن لە کارەساتی نەخوازراو، ئەوەشی وتووە، لە کاتی پێویستیدا دەتوانن بێ بەرامبەر شۆفێران پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن بۆ بە هاناوە چوونیان:

کۆنترۆڵی هاتووچۆ : ژمارە  188
بەرگری شارستـانی: ژمارە  115
خزمەتگوزاری تەندروستی: ژمارە  122
پۆلیـسی فریاکەوتن: ژمارە  104
جی سی سی: ژمارە  100

دانیشتوانی گوندێکی شارباژێڕ پڕۆژەیەکی خێرخوازی رادەگ...

دانیشتوانی گوندێکی شارباژێڕ پڕۆژەیەکی خێرخوازی رادەگەیەنن

لە دوانیوەڕۆوە شەپۆلێکى بەهێزى باران چەند ناوچەیەکی ه...

لە دوانیوەڕۆوە شەپۆلێکى بەهێزى باران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە