سەردانیان بکەن

وەزارەتی ئەوقاف کۆمپانیاکانی گواستەوەی کەلوپەل ئاگادار دەکاتەوە

964+

توانا نەقی

ئەو کۆمپانیانەی کاری گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەیەک بۆ هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕیوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن لە کەمکردنەوەی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان لە سعودیەوە بۆ هەرێم سەردانیان بکەن.

دەشڵێت، ئەو کۆمپانیانە دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە 25.3.2024ـەوە سەردانی بەشی گرێبەستەکان بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان.

سەردانکردنەکە بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەرە و دوا کاتیش بۆ وەرگرتن و گەڕاندنەوەی تەندەر رۆژی دووشەممەی رێکەوتی 1.4.2024 دەبێت.

هۆشدارى توند دەدرێتە کۆمپانیانى حەج و عومرە

هۆشدارى توند دەدرێتە کۆمپانیانى حەج و عومرە