لە ناوەندەکانی خوێندن

لە چەند پارێزگایەکی عێراق کرا بە پشوو

964+

توانا نەقی

بەهۆی نالەباری کەش و هەواو و زۆری رێژەی باران بارینەوە لە ناوەندەکانی پەرەوەدەی چەند پارێزگایەکی عێراق کرا بە پشوو بۆ سبەینێ.

بە پێی را گەیندراوی فەرمی هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، زیقار، بابل، کەربەلا و دیالە سبەینێ دووشەممە بۆ ناوەندەکانی خویندن پشووی فەرمییە.

لە بەغدا تا ئێستا ئەوەی راگەیندراوە لە چوار پەروەردەی پارێزگاکە پشوو دەبێت سبەینێ.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی تا رۆژی سێشەممە ئەو شەپۆلە بەردەوام دەبێت.

بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت

بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت