هاندەرى کامیانى؟

بە تامى کوردستان عێراق رووبەڕووى تاجیکستان دەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

لە جامى ئاسیاى خوار 23 ساڵان، هەڵبژاردەى عێراق لە پاڵ هەریەک لە سعودیە و تایلەند و تاجیکستان لە گروپى C ، دەبینرێت.

بەپێى خشتەى گروپەکە، هەڵبژاردەى شێرەکانى رافیدەین بۆ خوار 23 ساڵان، پێش کەمتر لە مانگێک رووبەڕووى تاجیکستان دەبێتەوە.

رووبەرووبونەوەى عێراق و تاجیکستان لە کاتێکدایە، لە ئێستادا هەڵمەتێکى بەرفراوانى سۆشیال میدیاى کوردى بۆ دانانى ئاڵاو ئیمۆجى تاجیکستان دەستیپێکردووە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ جێگیرکردنى ئیمۆجى ئاڵاى کوردستان.

هەڵمەتەکە بڕیارە 21.4.2024 کۆتایى بێت و دوو رۆژ پێش ئەوەش عێراق و تاجیکستان رووبەڕووى یەکترى دەبنەوە، بۆیە پێدەچێت ئەو یارییە دەنگدانەوە دروستبکات و تاجیکستان نوێنەرایەتى هاندەرانى کورد بکات و عێراق بە تامى کوردستان، رووبەڕووى تاجیکییەکان ببێتەوە.