لە رێگای دەربەدیخان - زەڕایەن
بەهۆی رژانی سووتەمەنی تانکەرەوە دیسان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو
964+
توانا نەقی
بۆ دوومجار ئەمڕۆ بەهۆی رژانی رۆن لە تانکەری سووتەمەنی ئاستەنگ و گرفتی هاتوچۆ لە نێوان رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن دروست بووەتەوە.
کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە هەورازی گوندی سیارە، تانکەرێک سوتەمەنیەکی زۆری لێ رژاوە و گرفتی بۆ رێگاکە دروست کردووە.
دەشڵێت، تکایە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن تا ئەوەندەی رێگاکە پاک دەکەنەوە.
هەر ئەمڕۆ شەممە قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان بۆ 964 ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و نه‌فتایه‌ى لە تانکەرێک رژابوو، له نزیك گوندى بیركێ، ئاسته‌نگى بۆ هاتوچۆ دروستكردبوو، بۆیه رێگاكه به‌شێوه‌ى كاتى داخرا.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌و شۆفێره‌ى بارهه‌ڵگره‌ى نه‌فتاكه‌ى رشتبوو، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵاتبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا و روبەرڕوی دادگا كرایه‌وه.