سزا دەدرێت
تانکەرێکی غازی LPG لە شوێنێکی نە گونجاودا کاری بەتاڵکردنەوە دەکات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
جارێکی دیکە بێ گوێدانە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی تانکەرێکی غازی LPG لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر و لە شوێنێکی قەرەباڵغدا غازی بۆ چێشتخانەیەک بەتاڵ دەکات .
بەتاڵکردنی ئەو جۆرە غازە و بەوشێوازە و لە شوێنی قەرەباڵغدا بە پێی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی قەدەغەیە و سزای لەسەرە و کۆماپانیاکە سزا دەدرێت.
موقەدەم مامەند بەڕێوەبەری لیژنەی غاز لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، شوێنەکە نەگونجاوە و لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن لەسەری و لێکۆڵینەوەش بۆ مۆڵەتی سیستمی غازی چێشخانەکە دەکەن.
وتیشی، کۆمپانیای بەتاڵکردنی غازەکە و چێشتخانەکەش سزا دەدەن، لە ماوەکانی رابردووشدا حاڵەتی هاوشێوە هەبووە و بە بڕی سێ ملیۆن دینار غەرامە کراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی