بۆ کرێی شەش مانگە

لێخۆشبوونەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر سبەی پەسەند دەکرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، سبەی یەکشەممە، بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی شەش مانگ و پارەی ئاو و کارەبای دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پەسەند دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە 23.3.2024، ئەو دوکاندارانەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کە دوکانەکانیان سووتا، شه‌قامی 100 مه‌تریان داخست و گردبوونه‌وه‌، ئه‌وان داوای قه‌ره‌بووی سووتانی بازاڕه‌كه‌یان کرد.

یه‌كێك له‌ دوكانداره‌كان به‌ 964ی وت، هه‌ست ده‌كه‌ن جیاكاری هه‌یه‌، دوو سێ رۆژ پێش ئێستا له‌ دهۆك لافاو روویدا و سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێ قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌، به‌ڵام بازاڕی له‌نگه‌ زیاتر له‌ 20 رۆژە سووتاوه‌ و تا ئێستا قه‌ره‌بوو نه‌كراونەتەوە.

رۆژی 27.2.2024 بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتا و له‌ ئه‌نجامدا 166 دوكان سووتان و زیان به‌ سه‌دان دوكانی دیكه‌ش كه‌وت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە 23.3.2024 وتی، دووکاندارانی بازاڕی لەنگە کارێکی باشیان نەکرد، کە شەقامی 100 مەتریان بۆ ماوەیەک داخست.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، حاڵەتی دزیکردن لە دووکانەکانی بازاڕی لەنگەدا نەبووە و زێدەڕۆیی کردن بووە، ئەوەی لە بازاڕی لەنگەی هەولێر روویدا کەمتەرخەمی خەڵک و زێدەڕەوی بووە کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر و سووتانی دوکانەکان، ئیدارەی خۆجێی هەوڵی داوە قەرەبوویان بکاتەوە، سبەی لێخۆشبوونی کرێی شەش مانگ، پارەی و ئاو کارەبا پەسەند دەکرێت.

ئەو گروپەی دەڵێن بازاڕی لەنگەی هەولێرمان سووتاندووە ک...

ئەو گروپەی دەڵێن بازاڕی لەنگەی هەولێرمان سووتاندووە کێن؟

"خاوەن موڵک هەیە دوای سووتانی بازاڕی لەنگە کرێی پێشەکی لە دوکاندار وەرگرتووە"

خاوەنی دوکانە سووتاوەکانی بازاڕی لەنگە گلەییان هەیە

خاوەنی دوکانە سووتاوەکانی بازاڕی لەنگە گلەییان هەیە