یەکێکیان گیانی لەدەستدا

بۆمبێکی سەردەمی داعش دو برای کردە ئامانج

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بۆمێکی سەردەمی چەکدارانی رێکخراوی داعش بە دوو برای شوانکارەدا تەقیەوە و یەکێکیان گیانی لە دەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دوو شوانکاری برای یەکتر لە کاتی گەڕانەوەیان بەرەو ماڵەوە لە نزیک گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازە بۆمبێکی چێندراو پێاندا تەقیەوە و یەکێکان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە لیوای 16حەشدی شەعبی بە 964ـی وت، بۆمبێکی سەردەمی چەکدارانی رێکخراوی داعش بەو دوو برا شوانکارەدا تەقیەوەتەوە و دەست بەجێ لەلایەن تیمێکی لیوای 16ی حەشدی شەعبی رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک کران و یەکێک لە بریندارەکان بەر لەگەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

دوو شوانکارەکە لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتووی گوندی “تەل جەوال”ن و یەکێکیان لە دایکبووی ساڵی 2007ـەو ئەوەی دیکەش لەدایکبووی ساڵی 2024ـەیە.

گوندی بەشیر یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی تازەی سەر بە قەزای داقوقی پارێزگای کەرکوک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای نۆ رۆژ بریندارێکی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن گیانی ...

دوای نۆ رۆژ بریندارێکی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن گیانی لەدەستدا