باوكى: ئۆتیزمی هه‌یه‌

گه‌نجێكی بازیان 25 رۆژه‌ ونبووه‌ و له‌ كه‌لار بیندراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى 25 رۆژه‌ گه‌نجێكی قه‌زاى بازیان له‌ماڵ چووه‌تەده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، كه‌سوكاره‌كه‌ى له‌ كه‌لار به‌دوایدا گه‌ڕاون و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ناوى رێبواره‌ ته‌مه‌ن 36 ساڵ و به‌ قسه‌ى باوكى نه‌خۆشی ئۆتیزمى به‌ڕێژه‌ى نزیكه‌ى 40%ـى هه‌یه‌.

عه‌لى حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، باوكى رێبوار به‌ 964ـى وت، هه‌واڵیان پێداون له‌ كه‌لار كوڕه‌كەیان بیندراوه‌ چه‌ند رۆژێك به‌دوایداچوون، به‌ڵام نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌.

وتیشی “ئه‌مڕۆ هه‌واڵیان پێداین كه‌ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى خه‌تى كه‌ركوك له‌ كه‌لاره‌وه‌ چووه‌ته‌ كه‌ركوك و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌چینه‌ ئه‌و شاره‌ و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین”.

باوكى رێبوار ده‌ڵێت، له ‌كه‌لار زۆربه‌ى گونده‌كان گه‌ڕاون و نه‌دیاندۆزیوه‌ته‌وه‌.

باس له‌وه‌شده‌كات هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ نه‌خۆشی له‌گه‌ڵدایه‌ و له‌ماوه‌ى رابردووشدا سێ جار نه‌شته‌رگه‌رى (غوده‌ى سام)یان بۆى كردووه‌.

كه‌سوكارى ئه‌م گه‌نجه‌ ژماره‌ موبایلێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌ر شوێنێك بینى ئاگاداریان بكاته‌وه‌.

ژماره‌ موبایل: 07700397460

گه‌نجه‌ ونبووه‌كه‌ى رواندز له‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه...

گه‌نجه‌ ونبووه‌كه‌ى رواندز له‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌