نۆ هەزار و 200 کەسیش بریندار بوون

رووداوی هاتوچۆی هەفتەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 321 کەسی کوشتووە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی ئەو هەفتەیەی کە ئاهەنگەکانی نەورۆزی تێدا سازکراوە، 321 کەس بە رووداوی هاتوچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 22.3.2024، تەیمور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، لە رۆژانی نێوان 15 بۆ 21ـی ئەم مانگە، زیاتر لە 50 هەزار رووداوی هاتوچۆ لە سەرانسەری ئێران تۆمارکراون کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی 321 کەس.

بەوتەی تەیمور حوسێنی، ”هۆکاری زۆربەی رووداوەکان تیژڕۆیی و خەواڵووبوونی شۆفێران بووە” و ژمارەی بریندارەکانیش لەو رۆژانەدا نۆ هەزار و 200 کەس بووە.

ئەو ژمارەی گیانلەدەستدانە دەکاتە 45 کەس لە هەفتەیەکدا، زیاتر لە یەک هەزار و 300 کەسیش رۆژانە بریندار بوون.

رۆژانە شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

رۆژانە شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە