له سنوورى چوار گوند
زیانێكی زۆر به‌ر باخ و بێستانه‌كانى دهۆك كه‌وتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك ده‌ڵێت، به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو، زیانێكی زۆر به باخ و بێستان و زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌یان كه‌وتووه.
ئه‌و شوێنانه‌ى به‌سه‌ركراوه‌نه‌ته‌وه بریتین له گونده‌كانى ئێکمالا بەرخابیری، کوسه، باجلە و بروحەجەرا و ناڤدارا.
لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك ئه‌و ناوچانه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه كه زیانمه‌ندى لافاوه‌كه بوون و له‌نزیكه‌وه جوتیارانیان بینی..
كشتو‌كاڵى دهۆك رێژه‌ى زیانه‌كانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، زینه‌كان زۆرن.