بارانبارین به‌رده‌وامه‌ و رێژه‌ی 24 كاتژمێری رابردووش ئاشكرا كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی بارانبارینی له‌ 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه‌، بارینیش تا ئێستا له‌ هه‌ندێك شوێن به‌رده‌وامه‌.

به‌شی كه‌شناسی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی بارانبارینى 24 کاتژمێرى رابردووى له‌ هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

پیرمام 0.1 ملم
شەقڵاوە 0.3 ملم
سلێمانى 0.1 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدى 2.0 ملم
بارزان 3.8 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 0.2 ملم
سۆران 0.4 ملم
ماوەت 0.6 ملم
مێرگەسوور 5.2 ملم
سیدەکان 0.6 ملم

هاوكات ئه‌مڕۆش بارانبارین له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، پێشبینیش ده‌كرێت شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران و سه‌رما له‌ رۆژانی نزیكی داهاتوو ناوچه‌كانی دهۆك و زاخۆ بگرێته‌وه‌.

سبەی کەشوهەوای سەفرەیە  لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوە با...

سبەی کەشوهەوای سەفرەیە لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوە بارانە