بۆنی ئاوەڕۆکە چارەسەرکرا

هاتوچۆ لە شەقامی کاوەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

شارەوانی سلێمانی کارەکانی راکێشانی بۆری ئاوەڕۆی لە شەقامی کاوەی ناوەندی شارەکە بەرەو کۆتایی دەبات، کە نزیکەی هەفتەیە هاتوچۆی تێدا وەستابوو، بۆنی پاشەڕۆی لە ناو بازاڕەکە بڵاوکردبووەوە.

تیمەکانیان بە شەو و     بەڕۆژ لە گۆڕین و دروستکردنی بەشێک لە ئاوەڕۆی سەرەکیی شەقامەکە بەردەوام بوون، تا بەو ئەنجامە گەیشتوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.3.2024، سەردەشت سدیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، ئاوەڕۆی شەقامی کاوە، تایبەته بە ئاوەڕۆی چەند بازاڕ و دوکانێک لە شەقامەکەدا، وه لەگەڵ ئەوەی کارکردن لەو ناوچەیە ئەستەمە بەهۆی کۆنی ئاوەڕۆکانەوە کە بە گۆریچە کراوە و داتەپیوە، بەڵام پڕۆژەکە سەرپێ خرا.

بە قسەی وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بێت، بەشی پڕۆژەکانی شارەوانی هەوڵیانداوە، بە گۆڕین و دروستکردنی ئاوەڕۆی نوێ و گۆڕینی رێڕەوی ئاوەڕۆ تازەکە، بۆرییەکان لە داتەپینی زیاتر بپارێزن و ئەو بۆنەشی کە بڵاوببویەوە، چارەسەرکراو و بە داپۆشینەوەی بە یەکجاری بنەبڕ دەبێت، ئێستا توانرا ئاوەڕۆی شەقامەکە دابنرێت و ئەمڕۆش بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

پێشتر، حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ژمارەیەک پارچە گۆزە لەکاتی چاککردنی ئاوەڕۆی شەقامی کاوە دۆزراونەتەوە، “لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکان دەکەین و هێشتا نازانین مێژووەکانیان بۆ چی سەردەمێک دەگەڕێتەوە”.

بەهۆی رۆچوونی بەشێک لە ئاوەڕۆکەی، شه‌قامی کاوە بەدرێژایی نزیکەی 80 مەتر لە به‌رده‌ركی سه‌رای بازاڕی شاری سلێمانی به‌ره‌و فولكه‌ی ئه‌سحابه‌سپی كاری هه‌ڵكه‌ندنی تێدا کرا ‌و شه‌قامه‌كه‌ به‌ربه‌ست کرا.

مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوە ژیانی لە دوکاندار و رێبواران تا...

مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوە ژیانی لە دوکاندار و رێبواران تاڵ کردووە

شارەوانیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو مەنهۆڵەکەی شەقامی ک...

شارەوانیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوە چاک دەکەین