مەرجی کردنەوەی دوکان چۆنە؟
تا رۆژی شەممە بەنیازی بازاڕی دراوی سلێمانی مەبن
964+
پێشەوا محەمەد
بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و هۆکارەکەشی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزە.
بازاڕەکە لە دوێنێ چوارشەممە 20.3.2024ـەوە داخراوە و رۆژی شەممە 23.3.2024 دەکرێتەوە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بازاڕەکانی دراو لە هەرێم تەنیا لە نەورۆز و جەژنەکانی رەمەزان و قوربان دەکەونە پشووەوە.
وتیشی، “ئەگەر کەسێک لەو ماوەی بازاڕی دۆلار دادەخرێت کاری بازرگانی و بەپەلەی دراوی هەبوو، دەتوانێت لە کۆمپانیاکانی دەرەوەی بازاڕی دراوی سلێمانی کارەکەی بکات”.
داخستنی بازاڕی دراوی سلێمانی ئیختیاری نییە و دەبێت هەموو کۆمپانیا و دوکانەکانی ناوبازاڕەکە پێوەی پابەند بن.
جەبار گۆران وتیشی، “ئەگەر دوکاندارێک بیەوێت دوکان بکاتەوە دەبێت هۆبەی ئاسایشی بازاڕی دۆلارەکە و ئەنجومەنی بازاڕەکە ئاگادار بکاتەوە و رەزامەندیی لەسەر بدەن ئەوکاتە دەتوانێت دوکانەکە بکاتەوە”.