جگه له نهورۆز دایك و شیعریش لهم رۆژهدان
21ـى ئادار دهوڵهمهندترین رۆژى ساڵه زۆرترین بۆنهى تێدایه
964+
فهرهاد حهسهن
لهناو ههموو رۆژهكانى ساڵدا، رۆژى 21ـى ئادار تایبهتمهندى و گرنگی خۆى ههیه و لهلیستى رۆژه نێودهوڵهتییهكاندایه كه چهند بۆنهیەكی لێ كۆبووهتهوه، لهوانهش جگه له نهورۆز، رۆژى دایك و شیعر و داوون و نەهێشتنی رەگەزپەرستی و دار و درهختیشه، كه نهتهوهیهكگرتووهكانى دانی بهو یادانه داناوه.
21ـی ئادار رۆژی نەورۆز
بۆنەی نەورۆز لە ساڵی 2009 لە لیستی نمونەیی فەرهەنگی گەلاندا تۆمارکرا وەک نەریتێکی کولتووری کە زۆرێک لە گەلان ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، بۆنەیەکی دێرینە کە یەکەم رۆژی بەهار دیاریدەکات و سروشت نوێدەکاتەوە.
21ـی ئادار، رۆژی دایک
بە یەکێک لە گرنگترین بۆنەکان دادەنرێت کە خەڵک لە سەرانسەری جیهان ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، دیاری و گوڵ و شیرینی دەدرێت بە دایکان وەک دەربڕینی خۆشەویستی و پێزانین و سوپاسگوزاری بۆ گەورەکەیان کە دایکە.
21ـی ئادار، رۆژی جیهانی نەهێشتنی رەگەزپەرستی
ئەم بەروارە وەک رۆژی جیهانی بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی شارپڤیل دیاری کرا، کە تێیدا 69 خۆپیشاندەری ئاشتیخواز دژی رژێمی ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا بە شێوەیەکی ترسناک کوژران.
21ـی ئادار، رۆژی جیهانی نەخۆشی داون
نەتەوە یەکگرتووەکان یادی رۆژی جیهانی نەخۆشی داون دەکاتەوە، ئەمساڵ گرنگی بە بەشداری ئەو کەسانە دەدات کە تووشی نەخۆشی داون بوون لە کۆمەڵگاکانیاندا بۆ تیشک خستنە سەر بەشدارییە بەنرخەکانیان، جا چ لە قوتابخانەکانیان، چ لە کارەکانیان، یان ژیانی گشتیان..
21ـی ئادار رۆژی جیهانی شیعر
رۆژی جیهانی شیعر، ئامانجی پاڵپشتیکردنی هەمهجۆری زمانەوانی و پێدانی دەرفەتی زیاترە، وەک لە کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆدا هاتووە کاتێک ئەم رۆژەی لە ساڵی 1999 پەسەند کرد.
21ـی ئادار، رۆژی جیهانی دارستان و درەخت
رۆژی جیهانی دارستان و درەختەکان ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر شارەکان و چۆنیەتی بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی تەندروستتر و سەوزتر و گونجاوتر بۆ ژیانێکی بەختەوەر.