"هەنگاوی یەکەمی هاوكارییه‌كان"
نەوتی سپی بەسەر زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ دابەش كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌وتی سپی به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك و زاخۆ دابه‌ش كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكرده‌وه، وەك هەنگاوی یەکەمی هاوكارییه‌كانیان، راستەوخۆ نەوتی سپییان بەسەر خێزانە زیانلێكەوتووەكان و هەموو ئەو هۆتێلانە دابه‌ش كرد، كە خێزانە زیانلێکەوتووەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان لە خۆگرتووە.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، شاندێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كۆبوونه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ پێداویستییه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییانه كرد، كه له لافاوه‌كه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ری زاخۆ و دهۆك زیان به ماڵه‌كانیان كه‌وتبوو.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی باران، لەماوەی 48 کاتژمێردا لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 200 ملم باران باری و زیان بەر دەیان ماڵ کەوتن، هه‌روه‌ها له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆش به هه‌مان شێوه به‌هۆی بارانبارینه‌وه لافاو هه‌ڵسا و زیانی زۆری گه‌یاند.