10:00ی شەو
ئه‌مڕۆ عێراق له مۆندیال یاریی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026 ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری به‌سڕه رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فلیپین ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 10ی شه‌و له گه‌ڕی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوێنێ دوایه‌كه‌ی مه‌شقی له به‌سڕه ئه‌نجام دا و خۆی بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه، ته‌نیا یاریزان مێرخاس دۆسكی به‌هۆی پێكانه‌وه به ته‌نیا مه‌شقی كرد و بۆ یاریی ئه‌مڕۆش پێناچێت به‌شداریی بكات، هه‌روه‌ها ئه‌یمه‌ن حوسێن سزای هه‌یه و یاریی ناكات.
عێراق به بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه له فلیپین، گه‌یشتن به قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال مسۆگه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌گاته كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای 2027 كه له سعودیه ده‌كرێت.
عێراق دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، راسته‌وخۆ به‌ره‌و مانێلای پایته‌ختی فلیپین گه‌شت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه له 26ی ئه‌م مانگه هه‌ر به‌رامبه‌ر فلیپین ئه‌نجام بدات.
له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا عێراق له پله‌ی یه‌كه‌مه به 6 خاڵ، ڤێتنام 3 خاڵی هه‌یه، ئیندۆنیسیا و فلیپین هه‌ریه‌كه‌ی خاڵێكیان هه‌یه.