به‌فریش له ناوچه سنوورییه‌كان
كه‌شوهەوا: ئه‌مڕۆ هه‌ور و سبه‌یش تاوه‌باران ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی كه وه‌زاره‌تى گواستنەوە و گه‌یاندنى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ پێنج شەممە 21.3.2024 هه‌ور ئاسمانه‌كان داده‌پۆشێت و بۆ سبه‌ینێ هه‌ینیش نمه‌باران له زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌بارێت.
له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ئه‌گه‌رى نمه‌باران بۆ ئه‌مڕۆ پێشبینیی كراوه، خێرایى با مامناوەند ده‌بێت له نێوان 15 تا 20 كیلۆمه‌تر و له هەندێك کاتیش‌دا ده‌كاته سه‌رووى 30 كیلۆمه‌تر.
بۆ سبەی هەینیش، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانیشدا دابارین بە شێوەی نمە باران دەستپێدەکات، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەریی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان دەبارێت.
لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا شێوەی دابارینەکە بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت، بە جۆرێک هەندێك کات بۆ ماوەیەکی کەم پێشبینیی لێزمە بارانیش لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری و لە ناوچەکانی گەرمیاندا دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13
سلێمانى : 11
دهۆك: 10
زاخۆ : 11
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 15
سۆران : 8
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 16