لەبەر چی؟
شێخان نه‌ورۆز ناكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قایمقامیه‌تی قه‌زای شێخان رایگه‌یاند، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ زیانلێكه‌وتووانی شاری دهۆك به‌هۆی لافاوه‌وه، ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ئه‌نجام ناده‌ن.
قایمقامیه‌تی شێخان بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی لافاو و زیانلێكه‌وتووانی شاری دهۆك، بڕیاریان داوه ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شێخان به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه داوه، “ته‌نیا ئاگری نه‌ورۆز ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پاركی شه‌هیدان هه‌ڵده‌كرێت”.
دوێنێ سێشه‌ممه شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز هەرێمی كوردستانی گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، له دهۆك زیانی زۆری گه‌یاند و سێ هاوڵاتییش گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها بە هۆی نالەباری كەشوهەواوە، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك پشووی فەرمییه.