ئەمساڵ بەنداوەکە تەواو دەبێت

لە بارەى سێیەمین رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان دڵنیایى دەدرێت

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەی لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بارانبارینى بەهێز دەستیپێکردووە، بەڵام دڵنیایى دەدرێت کە رێگاى کاتیی بەنداوى گۆمەسپان کە ئیدارەى راپەڕین بە هەولێرەوە دەبەستێتەوە، داناخرێت.

پێشتر رێگاى سەرەکى و رێگاى کاتى کەوتنە ژێر ئاوەوە و هەر جارێکیش بۆ ماوەیەک رێگاکە داخر، دواتر سێیەم رێگا دروستکرا.

عەبدوڵا حەمەد گەردى، بەڕێوەبەرى گرووپى سێنک، جێبەجێکارى پڕۆژەى بەنداوى گۆمەسپان بە 964ـى وت،”سەرەڕاى ئەوەى بارانێکى زۆر باریوە و بەردەوامیشە، بەڵام سێیەمین رێگاى کاتى گۆمەسپان ناکەوێتە ژێر ئاوەوە و داناخرێت”.

باسى لەوەش کرد، ئەگەر بارانێکى زۆر ببارێت و لافاو دروست ببێت، ئەگینا رێگاکە ئەمجارە دوورە لە بەنداوەکە و ژێر ئاو ناکەوێت.

65%ـی کارەکانى پڕۆژەى دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە و بە تەواوبوونیشی دەبێتە گەورەترین بەنداو لە هەولێر و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دوای بەنداوی دوكان و دەربەندیخان سێیەم گەورەترین بەنداو دەبێت.

تێچووی دروستکردنی ئەو بەنداوە 95 ملیار دینارە، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، بە وتەى عەبدوڵا حەمەد گەردى، لە دواى جەژنەوە کارکردن دەستپێدەکاتەوە پێش کۆتایى 2024 پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

بەنداوەکە دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆبکاتەوە، یەکەمجاریشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداودا بەکار دەهێنرێت.

رووبەرى بەنداوى گۆمەسپان 6 ملیۆن و 125 هەزار مەتر دووجایە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەنداوەکان: %57ـی بەنداوی گۆمەسپا...

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەنداوەکان: %57ـی بەنداوی گۆمەسپان تەواو کراوە

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکر?...

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکرێتەوە

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکر...

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکرێتەوە

رێگاى گۆمەسپان بە تەواوەتى داخرا

رێگاى گۆمەسپان بە تەواوەتى داخرا