هێشتا 20 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه ماون
په‌تایه‌ك رووى له منداڵانى كه‌لار كردووه
964+
میلاد جەلال-گەرمیان
په‌تایه‌ك رووى له منداڵانى قه‌زاى كه‌لار كردووه و له‌دوێنێوه نزیكه‌ى 60 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا داخڵ كراون.
به قسه‌ى پسپۆڕانى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، ئه‌م په‌تایه منداڵان هیلاك ده‌كات و خێزانه‌كانیشیان راسته‌وخۆ ده‌یانهێننه نه‌خۆشخانه‌كه.
د. حارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له كه‌لار به 964ـى راگه‌یاند، په‌تاكه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه به‌ڵام له دوێنێوه ژماره‌ى منداڵانى تووشبوو به‌م په‌تایه له زیادبووندایه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌دوێنێوه 60 منداڵ داخڵى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كراون و له ئێستاشدا 20 منداڵ ماون و ئه‌وانه‌ى دیكه دواى چاره‌سه‌ر كردن ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌یان كراونه‌ته‌وه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه منداڵان ئه‌م په‌تایه‌یان له گه‌وره‌كانه‌وه بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن