براونەتە کەمپێکی دیکە
کەمپی بەردەرەش چۆڵکراوە و هیچ ئاوارەیەکی تێدا نەما
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەو کەمپەی لە ساڵی 2014 لە قەزای بەردەڕەش بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوا دروستکرا ئێستا بە تەواوی چۆڵ بووە و هیچ ئاوارەیەکی تیادا نەماوە و ئیدارەی کەمپەکەش داخراوە.
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە 964ـی وت، سەرەتای دروستکردنی کەمپەکە بۆ حاڵەتەی لەناکاو پێویست دروستکرا، هەرچەندە ژمارەی ئاوارەکانی رۆژئاوا لە کەمپی بەردەڕەش کەم بوون، دەستە دەستە گەڕانەوە و کەمپەکەیان چۆڵکرد.
وتیشی، لە رێکەوتی 1.3.2024ـەوە سەرجەم ئاوارەکان چوونەتە کەمپی گەویلان لە سنووری قەزای بەردەڕەش و ژمارەیان 720 خێزان بوون، کەمپە کۆنەکەش وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەر حاڵەتێکی لەناکاو رووبدات شوێنی مانەوەی تێدایە.
قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆکە و ئەو کەمپەی لێی دروستکرابوو نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە قەزاکەوە دوورە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی