لە گەشتی هەواڵەکانەوە
ئەگەری لافاو هەیە و لە دهۆکیش چرا دادەگیرسێنن
964+
ژوری هەواڵ
دیسان هەواڵی پشوو بارانم پێیە، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم لە درەنگانی ئەمشە و سبەینێ سێشەممەوە بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە لە هەندێک لە ناوچەکان.
سەبارەت بەوەی کە سبەینێ دەکرێت بە پشوو بەهۆی سەختی کەش و هەواوە یان نا، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بۆ 964 وتی، هیچ بڕیارێکیان نەداوە سبەینێ لە دامودەزگاکان بەهۆی باران بارینەوە بکەن بە پشوو.
هاتوچۆی هەولێریش هۆشداریی دەدات لەوەی کە شۆفێران سبەینێ لە نزیک پردی سەیداوە و چەند شوێنێک ئۆتۆمبێل رانەگرن نەوەک لافاو دروستببێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیری دهۆك، پێشنیار بۆ هاوڵاتیانى شاره‌كه‌ى ده‌كات، بۆ نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له ماڵه‌وه چرایه‌ك دابگیرسێنێت و به‌وجۆره به‌شدارى نه‌ورۆز بكه‌ن.
حه‌سه‌ن فه‌تاح، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى دهۆك به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ هیچ ئاهه‌نگێك به‌فه‌رمى سازناكرێت بۆیه ئه‌م پێشنیاره‌یان به پێویست زانیوه.
وتیشی “بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى دهۆك له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ بێبه‌ش نه‌بن، ده‌كرێت هه‌ریه‌كێك له‌ماڵى خۆیدا به‌م بۆنه‌یه‌وه چرایه‌ك دابگیرسێنێت”.
لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێرەوە 13 وێستگەی بەنزینخانە داخران و سزا دران.
ئەمشەوی دووشەممە، قایمقامیەتی هەولێر بڵاویکردەوە، لە درێژەی بەدواداچوونەکانیان ئەو بەنزینخانانە بە هۆکاری فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان داخراون.
دەشڵێت، لە 1.3.2024 تاوەکو 17.3 سەردانی 168 بەنزینخانەیان لە ناو هەولێر کردووە و لەو ژمارەیە 13 دانەیان داخراون.
++++