لە ناحیه‌ى پێباز (باوەنوور)
وه‌زاره‌تى كۆچى عێراق هاوكارى به‌سه‌ر زیاتر له 70 خێزان دابه‌شکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پێباز (باوه‌نوور) ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ 76 خێزانى ناحییه‌كه‌ى سوودمه‌ندبوون له‌و هاوكارییه‌كه‌ى كه وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق بۆى دابین كردبوون.
هاوكارییه‌كه بریتى بووه له پاکێجی خۆراک و کەرەستەی پاککەرەوە و بەتانی.
عه‌دنان عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى وت، له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی شاره‌زاوه ئه‌مڕۆ ئه‌م هاوكارییانه‌یان دابه‌شكردووه.
وتیشی “هاوكارییه‌كه بۆ به‌شێك له خێزانه‌كانى سه‌نته‌رى ناحیه و گونده‌كانى سنووره‌كه دابه‌شكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، یه‌كه‌مجاره ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ى عێراق له‌رێگه‌ى نووسینگه‌ى سلێمانییه‌وه ئه‌م هاوكارییه بۆ ناحیه‌كه‌یان ده‌نێرێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به‌هۆى دۆخى دواكه‌وتنى موچه و قه‌یرانى ئابوورییه‌وه، هه‌لى كار به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له ناحییه‌كه‌ى كه‌مبووه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر له ناحیه‌كه‌ى ده‌ستكورت و هه‌ژارن و پێشتریش له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازه‌كانه‌وه هاوكارییان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه.