بەنزینیان خراپ بووە

13 بەنزینخانە لە هەولێر داخران

964+

توانا نەقی

لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێرەوە 13 وێستگەی بەنزینخانە داخران و سزا دران.

ئەمشەوی دووشەممە، قایمقامیەتی هەولێر بڵاویکردەوە، لە درێژەی بەدواداچوونەکانیان ئەو بەنزینخانانە بە هۆکاری فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان داخراون.

دەشڵێت، لە 1.3.2024 تاوەکو 17.32024 سەردانی 168 بەنزینخانەیان لە ناو هەولێر کردووە و لەو ژمارەیە 13 دانەیان داخراون.

ئەو بەنزینخانانەی کە لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە داخراون و ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە:

– وێستگەی کۆك/ برایەتی
– وێستگەی هێمن/رێگای مەخموور
– وێستگەی شارەکەم/ کۆیە
– وێستگەی زانا/ کۆیە
– وێستگەی میر/گەڕەکی شادی
– وێستگەی کرود/رێگای موسڵ
– وێستگەی باغی گەزنە/رێگای موسڵ
– وێستگەی دارەبەن/رێگای ئیفراز
– وێستگەی بەتاو/ رێگای ئیفراز
– وێستگەی تاج/ 120 مەتری عەنکاوە
– وێستگەی بەهار/ بنەسڵاوە
– وێستگەی زریان/ بنەسڵاوە
– وێستگەی هاوینە هەوار/ رێگای پیرمام

له‌ كۆیه‌ دوو بەنزینخانە سزادران

له‌ كۆیه‌ دوو بەنزینخانە سزادران