بیرێکی تریشیان هەبووە

بیرێک 400 ماڵی دوو گەڕەکی رانییە لە بێئاوی رزگار دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین بیرێکی بۆ هەردوو گەڕەکی داستان و ئاییندە لە شاری رانییە لێداوە و بەڕێوەبەرەکەشی دەڵێت، 400 ماڵ لە بێئاوی رزگاریان بووە.

پێشتر ئەو دوو گەڕەکە بیریان هەبووە، بەڵام ئاوەکەی زۆر کەمبووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕینیش بیرێکی نوێی بە قووڵیی 150 مەتر بۆ لێداون.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئەو دوو گەڕەکە بەردەوام لە فراوانبووندا بوون و بیرەکەشیان ئاوەکەی زۆر کەمی کردبوو بۆیە بیری نوێیان بۆ لێدراوە.

وتیشی، “بەهۆی قەیرانی داراییەوە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکە نوێکان کاریان تێدا ناکرێت، بۆیە پەنا بۆ لێدانی بیر دەبەین بۆ دابینکردنی ئاو بۆیان”.

بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە خاوەنی زیاتر لە 400 بیرە لە سنوورەکە، جگە لەو بیرانەی بۆ کشتوکاڵ یان لەناو باخەکاندا لێدراون.

سەلام عەبدوڵا ئاشکراشی کرد، سەرەتا بۆ گەڕەکە نوێکان بە تانکەر ئاو دابین دەکەن، بەڵام کە فراوان بوون ناچارن بیری ئاویان بۆ لێ بدەن.

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار د...

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار دینار بووە