قایمقامییه‌ت بێده‌نگى نواندووه
داوا ده‌كرێت ده‌رگاى رۆژهه‌ڵاتى ئامێدى نۆژه‌نبكرێته‌وه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
هاوڵاتیانی ئامێدی داوا دەکەن دەرگای رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بە شێوازێکی کۆن نۆژەن بکرێته‌وه.
دەرگای رۆژهەڵات كه به “زێبار” ناسراوه، دەکەوێتە سەرەتای قەزای ئامێدی لە دەروازەکەداوە، درێژیەکەی رێڕه‌وه‌كه‌ى نزیکەی کیلۆمەترێک دەبێت، رێکخراوێک ئامادەیە نۆژەنی بکاتەوە بەڵام تاوه‌کو ئێستا ره‌زامه‌ندی پێنەدراوە، هاوڵاتیانیش داوای نۆژەنکردنەوەی دەکەن.
لە ئامێدی دەسته‌یەک لەلایەن هاوڵاتیانی شارەکە دروستکراوە کە تایبەتە بە کێشە و گرفتەکانی قەزاکە و چارەسەرکردنیان.
سلێمان بەگ، ئەندامێکی ئەو دەستەیە قسەی بۆ 964 کرد، وتی”رێکخراوێک ئامادەیە دەرگاکە نۆژەنبکاتەوە لەسەر شێوازی کۆن، کە ئیمارات و قەتەر هاوکاری رێکخراوەکە دەکەن، بەڵام ده‌ڵێت “دووجار داوامان لە قایمقامیەت کردوە تاوه‌کو ئێستا وه‌ڵامی نەداینەوە”.
وتیشی “داواکارین بە زووترین کات رەزامەندی بدرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی”.
هەیوار ئامێدی نوێنەری بەڕێوه‌بەرایەتی شوێنەواری ئامێدی بە 964ـی وت “چەند کەسێک دەیانەوێت دەرگای رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی نۆژەنبکەنەوە لەسەر شێوازە کۆنەکەی، دیزاین و ماستەرپلانی پرۆژەکە ئامادەیە داواکاریمان پێشکەشی قایمقامیەت کردوە، بەڵام تاکو ئێستا وه‌لام نەدراوینەته‌وە”.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا به قایمقامی قەزای ئامێدی، به‌ڵام ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە بۆ 964 بدات.
964 دەزانێت دەرگای رۆژئاواى ئامێدی كه به “بەهدینان” ناسراوه، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵه کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت کە کونسڵخانەی ئەمریکا نۆژەنیدەکاتەوە تاوه‌کو ئێستا کارەکانی تەواو نەبوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن