حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

سوپای ئیسرائیل: لە نەخۆشخانەی شیفا 20 چەکداری حەماس کوژران

964+

ژووری هەواڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، پشتبەستوو بە زانیاری هەواڵگری توانیویانە 20 چەکداری رێکخراوی حەماس لەناو نەخۆشخانەی شیفا بکوژن، یەکێک لەو بەرپرسانە فایەق مەبحوحە کە سەرۆکی کردەکانی پۆلیسی حەماس بووە لە غەزە.

جۆزیف بۆریل بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئێستا غەزە بووەتە گەورەترین گۆڕستانی کراوە لەسەر زەوی.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند دوێنێ شەو توانیویانە لەناوچەی رامیەی باشوری لوبنان باڵەخانەیەکی سەربازی و هەواڵگری سەر بە حزبوڵای لوبنانیان بۆردومان کردووە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئیسرائیل لەو وەفدەی دەینێرێت بۆ قەتەر سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تێدایە، وا بڕیارە ئیسرائیل ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی رابگەیەنێت بەرامبەر ئازادکردنی 40 بارمەتەی ئیسرائیلی لە دەستی حەماس.

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لەسەرەتای هێرشەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەزە لە 27ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ 250 سەرباز بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی دیکەی راگەیاند.