ته‌ندروستى راپه‌ڕین: هیچ زیانێكی نییه
964 سۆراغى فڕێدانى پاشماوه‌ى شیرینى بۆ ناو ئاوى رانیه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى چاودێرى ته‌ندروستى رانیه، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له شیرینى خراپبوودا گرتوو و بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی فڕێیدایه ناو ئاوى ده‌ربه‌ندى رانیه.
لیژنه‌كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌شێكی كارگه و شیرینیخانه‌كانى رانیه‌ى به‌سه‌ركردبووه‌وه به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه‌یان له ته‌ندروستبوونى كاره‌كانیان، له ئه‌نجامدا شوێنێكیان داخست و وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن :به‌رهه‌مه‌كانیشمان له‌ناوبرد.
964 سۆراغى فڕێدانى ئه‌و ماده به‌سه‌رچووانه‌ى شوێنه‌كه‌ى كرد بۆ ناو ئاوى ده‌ربه‌ندى رانیه، كه نزیكه‌ى یه‌ك تۆن ده‌بێت، ئاخۆ تاچه‌ند له رووى ته‌ندروستییه‌وه زیان به ئاوه‌كه و ماسی و زینده‌وه‌رانى ناو ئاوى رانیه ده‌گه‌یه‌نێت.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى ته‌ندروستیى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و ماده‌ى فڕێدراونه‌تە ناو ئاوه‌كه هیچ زیانێكیان نابێت.
وتیشی “ته‌نیا ئه‌و مادانه‌ى له هه‌ویر درووستكرابوون، فڕێدرانه ئه‌و شوێنه، ئه‌مه‌شیان هیچ زیانێكی بۆ ئاوه‌كه و زینده‌وه‌رانى ناو ئاو نابێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌ر له فڕێدانى ئه‌و مادانه، پسپۆڕێكی تایبه‌ت به خۆراك له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه ئاماده بووه، ئینجا بڕیاردراوه كه فڕێبدرێته ئه‌و شوێنه، وتیشی “به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ماده هه‌ویركاریانه ده‌بنه خۆراكى زینده‌وه‌ران و سوودیان ده‌بێت بۆیان نه‌ك زیان”.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یەندراوه‌ى ته‌ندروستى راپه‌ڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هۆكارانه‌ى كه لیژنه‌كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و شوێنه‌یان داخستووه، بریتی بووه له بوونی پاشەڕۆی مشک و جرج لە شوێنی ئامادەکردنی شیرینییەکەدا، نەبوونی پێناسی تەندروستی، پیسی جلوبەرگی کارمەند و وەستاکان، زەیتی زۆر بەکارهاتوو”.