مانگی رابردوو چوارینەیەک هەبووە

لە سلێمانی منداڵبوون بە سروشتی زیاترە وەک لە نەشتەرگەری

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 943 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایک بوون، تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لەدایکبوونی سروشتی زیاتر بووە و حاڵەتێکی لەدایکبوونی چوارینەش هەبووە.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو دوو هەزار و 499 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری سلێمانییان کردووە و هەزار و 504 نەخۆش داخڵ کراون.

بە پێی ئامارەکە، لەو رێژە منداڵەی لەدایک بوون 508 منداڵیان كوڕ بوون و 438 منداڵیان كچ بوون، لەو ژمارەیە 524 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایك بوون ئەوانی تر بە نەشتەرگەری لەدایک بوون.

“لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 196 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 21 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و حاڵەتێکی لە دایكبوونی سیانە و حاڵەتێکی لەدایکبوونی چوارینە هەبووە، هەروەها 99 لەبارچوونی منداڵ تۆمار كراوە و هەروەها هەزار و 648 سۆنەریش گیراوە”، تەندروستی سلێمانی وادەڵێت.

29ـی مانگی رابردوو، کە چوار ساڵ جارێک ئەو بەروارە دووبارە دەبێتەوە، 23 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایک بوون، ئەوەش وادەکات ئەو 23 منداڵە چوار ساڵ جارێک یادی لەدایکبوونیان بکەنەوە.

دوێنێ لە شارەکانی هەرێم چەند منداڵ لە دایکبوون؟

دوێنێ لە شارەکانی هەرێم چەند منداڵ لە دایکبوون؟