بۆ كشتوكاڵكردن و خۆراكى ئاژه‌ڵە
له گوندێكی شارباژێڕ ده‌ست به دروێنه‌ى گیا كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكى سنوورى شارباژێڕ هاوڵاتیان ده‌ستیان به دروێنه‌ى گیا كرد، هه‌م بۆ ئاماده‌كردنى زه‌ویه‌كه‌یه بۆ كشتوكاڵكردن، هه‌میش گیاكه ده‌كه‌نه خۆراكى ئاژه‌ڵ له وه‌رزى زستان.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى بۆ 964 هاتووه، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به ئامێری مه‌ڵاغان خه‌ریكی دروێنه‌وه‌ى گیاكه‌ن.
هاوژین عه‌لى، خه‌ڵكى گوندى ده‌شتێى شارباژێڕ به 964ـى وت، ساڵانه له كۆتایی وه‌رزى به‌هار ده‌ست به دروێنه‌ى گیاى سنووره‌كه‌یان ده‌كرێت و به‌شێكی ئه‌و كاره‌ش به هه‌ره‌وه‌زى ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌و زه‌ویه‌ى گیاكه‌ى له‌سه‌ر دروێنه ده‌كرێت بۆ چاندنى به‌رهه‌مه‌كانى هاوینه به‌كار ده‌هێندرێت و گیاكه‌ش كه وشككبووه‌وه له‌رێگه‌ى ئامێری كاكوته‌وه ده‌كرێت به (كا) و له وه‌رزى زستان بۆ خۆراكى ئاژه‌ڵه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت”.
به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه، خاوه‌ن زه‌ویه‌كانى سنوورى گوندى ده‌شتێ ساڵانه سوودێكی زۆر له‌و گیایه وه‌رده‌گرن كه له وه‌زرى به‌هار سه‌وزده‌بێت و چاودێری ده‌كه‌ن تا كاتى دروێنه‌ى ده‌ستپێده‌كات.
جگه له‌كارى كشتو‌كاڵى به‌شێكى خه‌ڵكی گونده‌كه خه‌ریكی كارى ئاژه‌ڵداریشن و له‌رێگه‌ى دروێنه‌وه‌ى گیاكه خۆراكى زستانه بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.