قوتابخانەیەکیش نۆژەن دەکاتەوە

UNHCR قوتابخانەیەکى 18 پۆلى لە سیتەک دروست دەکات

964+

وریا فەتاح

دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR، قوتابخانەیەکى پێشکەوتووى 18 پۆلى لە ناحیەى سیتەک دروست دەکات.

لەتیف حوسێن، بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارباژێر بە 964ـى وت،”بەهاوکارى UNHCR ئێستا خەریکى دروستکردنى سێ پۆلى زیادەین بۆ ئامادەیى سیتەک، ئەوەش لە چوارچێوەى ئەو بەرنامەیەیە کە UNHCR بۆ شارباژێر دایڕشتووە”.

باسى لەوەش کرد، بڕیارە لە داهاتوویەکى نزیکدا UNHCR قوتابخانەیەکى پێشکەوتووى 18 پۆلى بە هەموو پێداویستییەکانییەوە لەناو ناحیەى سیتەک دروست بکات.

بە دروستکردنى ئەو قوتابخانەیە کێشەى کەمى بینا و هۆڵەکانى خوێندن لە سیتەک چارەسەر دەبێت.

لە سنوورى پەروەردەى شارباژێر، 99 قوتابخانە و ناوەندى خوێندنى سەر بە وەزارەتى پەروەردە بوونى هەیە، نزیکەى شەش هەزار قوتابى تێیدا دەخوێنن، بەڵام بە وتەى بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارباژێر، نزیکەى 30 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR رێکخراوێکی جیهانییە کە تایبەتە بە رزگارکردنی ژیان و پاراستنی مافەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئەو کەسانەی، کە بەهۆی ململانێ و گۆشەگیرییەوە ناچارن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

لە شارباژێر 30 ناوەندى خوێندن پێویستى بە نۆەژەنکردنەوە ...

لە شارباژێر 30 ناوەندى خوێندن پێویستى بە نۆەژەنکردنەوە هەیە