له جامی ئینگلته‌را دووریخسته‌وه
مانچێسته‌ر یونایتد سوپرایزی بۆ لیڤه‌رپوول كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی لووتكه‌ی تۆپی پێی ئینگلیزی له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول له قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را به سه‌ركه‌وتنی مانچێسته‌ر كۆتایی هات.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئۆلترافۆرد له مانچێسته‌ر كرا و تیپی خاوه‌ن یاریگه به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی به 2-2 گۆڵ كۆتایی و دواتر له كاتی زیادكراودا مان یونایتد به 4-3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش ماڵئاوایی له ركابه‌رییه‌كان كرد.
گۆڵه‌كانی مان یونایتد مه‌كتۆمینای، ئه‌نتۆنی، راشفۆرد و دیالۆ تۆماریان كرد.
گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوولیش ماك ئالیسته‌ر، سه‌ڵاح و هارڤی ئیلیۆت تۆماریان كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره یانه‌ی چێڵسی له یانه‌ی لێسته‌ر سیتی برده‌وه به 4-2 گۆڵ.
جگه له‌و دوو یانه براوه‌یه، یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و كۆڤێنتری سیتیش گه‌یشتوونه‌ته پێش كۆتایی.