هەرجارە و چەند شوێنێک

لە سلێمانی 12 سەمون و 10 نان دەکرێن بە هەزار دینار

964+

پێشەوا محەمەد

بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی هەرجارە و چەند نانەواخانە و سەمونخانەیەک 12 سەمون و 10 نان دەدەن بە هەزار دینار.

کۆمپانیایەک لە رێگەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە هەرجارە و هاوکاریی شەش نانەواخانە و سەمونخانە لە شوێنە جیاوازەکانی ناوشاری سلێمانی دەکات و ئەوانیش نان و سەمون هەرزان دەکەن.

بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کۆمپانیایەک ئارد دەداتە نانەواخانەکان و ئەوانیش تا ئەو ماوەیەی ئارد وەردەگرن رۆژانە 12 سەمون و 10 نان دەدەن بە هەزار دینار.

وتیشی، “هەر چەند رۆژێک و لە سنوورێکی سلێمانی چەند سەمونخانە و نانەواخانەیەک هاوکاری دەکرێن تا زۆرترین هاوڵاتیی شاری سلێمانی سوودی لێ ببینن”.

964 دەزانێت، هەرزانکردنی نان و سەمون تەنیا بۆ مانگی رەمەزانە و دوای تەواوبوونی ئەو مانگە نرخی نان و سەمون وەک خۆی لێدێتەوە.

بۆ چەند رۆژی داهاتوو ئەم نانەواخانە و سەمونخانانە هاوکاری کراون:

*فڕنی سەمونی نوێکار لە زیلە سووتاوەکە.

*فڕنی سەمونی رۆمی لە سەدەکەی ئازادی.

*نانەواخانەی وەستا رزگار لە هەواری تازە.

*فڕنی سێلا لە کوردسیتی.

*نانەواخانەی بێدارانی کانی با لە گەڕەکی کانی با.

*فڕنی سەمونی ئەسنا لە کانی سپیکە.

*نانەواخانەی وەستا ئومێد لە هوانە.

نانەواخانەیەک بۆ مانگی رەمەزان 15 نانی کردووە بە هەزار ...

نانەواخانەیەک بۆ مانگی رەمەزان 15 نانی کردووە بە هەزار دینار