دیارى به‌رامبه‌ر نمره‌ى به‌رز
وانه‌بێژێكی قه‌ڵادزێ به شێوازێكی تایبه‌ت ئاستى قوتابییەکانى به‌رزده‌كاته‌وه
964+
محه‌مه‌د عه‌لى – قه‌ڵادزێ
مامۆستایه‌كى وانه‌بێژ له قه‌ڵادزێ بۆ هاندانى قوتابییه‌كان ساڵانه چه‌ند جارێك له‌سه‌ر موچه‌ى وانه‌بێژییه‌كه‌ى، خه‌ڵاتی جۆراوجۆریان پێده‌دات.
مامۆستا كارزان محەمەد، وانه‌بێژ له ئاماده‌یی بابان به 964ـى وت، به‌هۆى هاندانمان بۆ قوتابیان ساڵانه قوتابخانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له پله‌ى یه‌كه‌م یان دووه‌م دایه.
ئه‌و، كه ماوه‌ى 10 ساڵه وانه‌بێژه، ده‌ڵێت “له ساڵى 2019 ـه‌وه پۆلی 12 م وه‌رگرتووه و به‌رده‌وام له رێگه‌ى پێدانى دیارییه‌وه هانم داون”.
دوایین دیارى ئه‌م مامۆستایه ئه‌وه‌یه هه‌ر قوتابییه‌كى نمره‌ى 90 تا 100 بێنێت، له‌سه‌ر خه‌رجى خۆى گه‌شتێكی سنوورى دهۆكیان پێده‌كات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن