ئاسایش وا دەڵێت

“تۆمەتباری کوشتنی ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران دەستگیر کرا”

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کردنی کەسێکی راگەیاند و دەڵێت، تۆمەتبارە بە کوشتنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان لە زڕگوێزەڵەى نزیک سلێمانى.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.3.2024، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا.

شەوی رابردوو، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کوژرانی ئەندامێکیان بەناوی “شوعەیب زارعی” راگەیاند و وتیان، “بە دەستی رەشی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی تێرۆر کراوە”.

پێشتر ئەرسەلان یار ئەحمەدی سەرۆکی رێکخراوی هەنگاو بۆ 964 وتی، ئەو زانیاریەی هەیە بەمجۆرەیە، ئێوارەی رۆژی شەممە، لەنزیک کەمپەکەکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز تەرمی ئەو پێشمەرگەیە دۆزراوەتەوە و فیشەکێک بەسەریەوە بووە، زیاتر لە 10 ساڵە پێشمەرگەیە.

شوعەیب زەراعی تەمەنی 34 ساڵە و خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە شاری سنەیە.

زڕگوێز کەوتوەتە ناحیەی تانجەڕۆ لە سلێمانی، ساڵانێکە بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێرانی لێیە.

ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران کوژرا

ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران کوژرا