ئەگەر خەوتان تێکچووە گوێ لە رێنماییەکان بگرن

رێکخستنی کاتەکانی خەوتن لە مانگی رەمەزاندا

ژووری هەواڵ

خەوتنێکی تەندروستی شەوانە، وەکو گرنگترین سەرچاوەی وزە بۆ زیندەچالاکیەکانی رۆژانە کە تێدا بەرۆژوو دەبن، زۆر پێویست و گرنگە بۆ ئەوەی تەواوی رۆژەکە هەست بە خەواڵویی و ماندووبون و بێتاقەتی و نەمانی تەرکیز نەکەن.

بۆیە لێرەدا، باسی ئەو ڕێنماییە بەسودانە دەکەین کە پێویستن بۆ خەوتنێکی تەندروست لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

سەرەتا پێویستە لە درەنگانی شەودا هیچ خواردن و شەربەت و کافیینێک نەخۆین، چونکە وا دەکات زیاتر چالاک و بەئاگابین و توشی خەوزڕان و ئازاری گەدە و دڵەکزێ بین.

هەروەها دوورکەوتنەوە لە خەوتنی دوای رۆژوو شکاندن چونکە زیان بەتەندروستیمان دەگەێنێت و وا دەکات سیستەمی هەرسکردن تێک بچێت و توشی دڵەکزێ و سوتانەوەی گەدەش بین.

باشترین کاتەکانی خەوتن بریتین لە پێنج کاتژمێری خەوتنی شەوان واتا پێش پارشێوان و دوو کاتژمێر خەوتنی دوای پارشێوان و نیو بۆ یەک کاتژمێری خەوی دوای نیوەڕوان.