ئۆتۆمبێلە دەست بەسەرداگیراوەکان _ وێنە: دەستەی دەروازەکانی عێراق
خۆدزینەوەیەکی گەورە
دەیانویست رسوماتی 53 رەنجرۆڤەر نەدەن و ئاشکرابوون
964+
ئەحمەد مستەفا
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق، هەوڵێکی بۆ خۆدزینەوە لە پێدانی باجی گومرگی زیاتر له ملیار دیناری پوچه‌ڵكردەوه و له ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سر ده‌ستی به‌سه‌ر 53 ئۆتۆمبێلی جۆری ره‌نج رۆڤه‌ردا گرت.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه، رۆژی شەممە 16.3.2024 لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر لە بەسڕە توانراوە ده‌ست به‌سه‌ر 53 ئۆتۆمبێلدا بگرێت كه مۆدێلیان له‌نێوان 2020 بۆ 2024 بووە کە دروستکراوی کۆمپانیای رەنجرۆڤەر بووە لە مۆدێلەکانی، (دیفێنده‌ر، سپۆرت، ڤۆگ، ئۆتۆ بایۆگرافی و ڤێلار).
ئەو ئۆتۆمبێلانە سه‌رجه‌میان ئاماده‌كرابوون به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌خۆدزینه‌وه له باجی گومرگی لە کۆیتەوە هاوردەی عێراق بكرێن، دەستەکە ئه‌وه‌شی روونكردوەته‌وه، له رێگه‌ی پشكنین و وردبینییه‌وه، ده‌ركه‌وت ده‌ستكاری ئۆتۆمبێله‌كان كراوه، به‌و پێیه‌ی مامه‌ڵه‌ی گومرگی ئۆتۆمبێله‌كان وه‌ك هایبرید، تۆماركراون به جۆرێك كه به وزه‌ی كاره‌با كارده‌كه‌ن.
بە قسەی گومرگ بێت، ئامانجیش له‌وه خۆدزینه‌وه بووە له پێدانی باج، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و پشكنین ده‌ركه‌وت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ته‌نیا به سوته‌مه‌نی كارده‌كه‌ن و هیچ ده‌رچه‌یه‌كی كاره‌باییان نییه، كۆی گشتی باجی گومرگی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ملیارێك و 147 ملیۆن و 290 هه‌زار و 900 دینار بووە، سه‌رپێچیكاران ده‌یانویست ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌ده‌ن به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كان دۆستی ژینگه و كاره‌بایین.
راپۆرتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كان ئاماده‌كراوه و سه‌رجه‌میشیان ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی گومرگی ئوم قه‌سر كران، بەپێی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان بێت، ئه‌م دۆسێیه به شێوه‌یه‌كی ورد به‌دواداچونی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هاورده ده‌كرێن پشكنینیان بۆ بكرێت و بڕوانامه‌ی یاساییان پشتڕاست بكرێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا كاره‌باین یان به‌سووته‌مه‌نی كارده‌كه‌ن.
22 کەسی هەڵگری رەگەزنامەی پاکستانی لە سنووری سلێمانی دەستگیر کران
گومرگی باشماخ: دەتوانن بە هەموو جۆرە سەیارەیەک بچنە ئێران