له ئه‌مریكا
مێشهەنگوینەکان یارییەکەیان تێکدا
964+
ئەرسەلان عەبدووڵا
به‌هۆی هێرشی مێش هه‌نگوینه‌كان، یارییه‌كی به‌هێزی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی ئیندیان وێلز له ئه‌مریكا وه‌ستا.
یاریی نێوان كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی و ئه‌لێكسه‌نده‌ر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، مێش هه‌نگه‌كان هێرشیان برده سه‌ر یاریگه و كامێراكانی وێنه‌گرتن، ته‌نانه‌ت به ده‌موچاوی ئه‌لكارازیشیان وه‌دا، كه یاریزانه‌كه‌ش به‌مه تووشی ناڕه‌حه‌تی و سه‌رلێشوان بوو، له‌ولاشه‌وه جه‌ماوه‌ر به دیمه‌نه‌كان پێده‌كه‌نین.
یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر وه‌ستا، دواتر ته‌واو كرا و ئه‌لكاراز به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.