تایبەت بە 964
“بە تەنیا جێى مەهێڵن بە دەنگى نووسەر و شاعیر”رەفیق سابیر
964+
وریا فەتاح
رەفیق سابیر، نووسەر و شاعیرى کورد کە خاوەنى لاوکى هەڵەبجەیە، بە دەنگى خۆى لاوکى هەڵەبجە بۆ 964 دەخوێنێتەوە و باس لەوە دەکات کە دەقەکەى بە چەند شێوەیەک شێوێنراوە.
رەفیق سابیر بە 964ـى وت،”پێشتر لەلایەن کەسێکەوە دەقى لاوکى هەڵەبجە شێوێنراوە و کراوە بە گۆرانى”.
هەر بۆیە بە دەنگى خۆى دەقى لاوکەکەى بۆ 964 خوێندەوە و وتى دەقى راستەقینەى لاوکەکە ئەوەیە کە بۆتانم خوێندەوە.
رەفیق سابیر لەدایک بووی ساڵی 1950 لە قەڵادزێ، شاعیرێکی کوردی ھاوچەرخە، کە شیعرەکانی بە زاراوەی سۆرانییە و لەگەڵ یادى هەڵەبجەدا رەفیق سابیر دەبێت بە بەشێک لە ئەدەبیاتى ئەو رۆژە و بە لاوکەکەى دێتە گوێچکەى هەمووانەوە.